زمانی ڕۆمانیایی
ڕواڵەت
زمانی ڕۆمانیایی (بە ڕۆمانیایی: limba română) پێنجەم گەورەترین زمانی ڕۆمانسییە لە ڕووی ژمارەی قسەکەرانەوە، زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس وەک زمانی دایک قسەی پێدەکەن و زمانێکی فەرمییە لە کۆماری ڕۆمانیا و کۆماری مۆڵدۆڤا. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر قسەکەرانیش ھەن بە زمانی ڕۆمانیایی لە سڕبیا، مۆنتینیگرۆ، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەمریکا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، ئوکراینا، ئیسرائیل، مەجارستان، بالکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Romanian language»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی ڕۆمانیایی تێدایە. |